سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20-6-2019، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا.
بڕیارە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیران و محەمەد حەلبوسیی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکرێن و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان دەدرێت.
ئەم سەردانە، یەکەم سەردانی نێچیرڤان بارزانییە بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لە دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سوێندخواردنی لە 10-6-2019.
باسنيوز
