سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئامانجی سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات

 سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئامانجی سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات


سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئامانجی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ عێراق، ئاشکرا دەکات.

ڤیان سه‌بری، سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یاند، ئامانجی سه‌ره‌کیی سه‌ردانه‌که‌ی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ”پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییەکانی هه‌ولێر و به‌غدایە“.

ڤیان سەبری هەروەها رایگەیاند، کە ماوەی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی دیار نییە، بەڵام لە بەغدا گفتوگۆ لەبارەی هەموو کێشە و گرفتەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20-6-2019، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا.

بڕیارە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیران و محەمەد حەلبوسیی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە.






باسنيوز
Top