لیوا سالار جەباری سەرۆكی راوێژكارانی ھێزی پێشمەرگە: یەكخستنی ھەردوو یەكەی ٧٠ و ٨٠ دەستی پێكردووە
لیوا سالار جەباری، سەرۆكی راوێژكارانی ھێزی پێشمەرگە، ڕاگەیاند: یەكخستنی ھەردوو یەكەی ٧٠ و ٨٠ دەستی پێكردووە و لە قۆناغی یەكەمدا مەشقیان پێدەكرێت و دواتر دەكرێنە فەوج و ئینجا دەكرێنە لیوا و دەبنە لیوای ھێزی پێشمەرگە، چونكە ئەو كارانە پێویستە قۆناغ بە قۆناغ بكرێت، بۆ ئەوەی ھێزێكی نیزامیی لێ دەربچێت.
جەباری گوتیشی، تاوەكو ئێستا چەندین ھێزی ھەردوولا مەشق و راھێنانیان پێكراوە و بوونەتە فەوج لە وەزارەتی پێشمەرگە و بەردەوامیش دەبێت تاوەكو سەرجەم ھێزەكان یەك دەگرنەوە و ھێزی پێشمەرگە دەبێتە ھێزێكی نیشتیمانی، ناشبێت ھیچ لایەنێك لە ھەرێمی كوردستان ھێزی ھەبێت و ئەمە داواكاریی ھاوپەیمانانیشە.
ئەمەش لە كاتێكدایە، سەرۆك بارزانی و سەرۆكی ھەرێمی كوردستانیش چەندین جار جەختیان لەوە كردووەتەوە، كە پێویستە ھێزی پێشمەرگە ھەمووی یەك بخرێتەوە، بە تایبەت یەكەی ٧٠ و٨٠ و ھێزی پێشمەرگەش ببێتە ھێزێكی نیشتیمانیی كوردستانی.
KDP
