لە کابینەی نوێدا وەزارەتێک دەردێتە مەسیحییەکان

	 لە کابینەی نوێدا وەزارەتێک دەردێتە مەسیحییەکان
نوێنەرێکی مەسیحییەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، وەزارەتێک لە کابینەی نوێ دەدرێتە مەسحییەکان.

رۆبینا تیاری، نوێنەری مەسیحییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە وەک پێکھاتەکان لەکابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەشداریەکی راستەقینەمان دەبێت و وەزاەرتێکیش لەلایەن پارتی بۆ ئێمە دیاری کراوە، کە داوامان کردووە وەزارەتی شارەوانی یاخود رۆشنبیری بدرێتە ئێمە ، بەڵام لەکاتی سەردانیکردنی مەسروور بارزانی بۆ لای ئێمە ئەوپرسە یەکلایی دەکرێتەوە.


رۆبینا تیاری گوتیشی، ئێمە وەکو پێکھاتەکان بەشداریەکی راستەقینەمان دەبێت و جگە لە وەزارەتێک کۆمەڵێک پۆستی راوێژکار و بەرێوبەرمان دەبێت.
ئاماژەیشی دا، پارتی دیموکراتی کوردستان وەک براوەی یەکەم پشتگیریەکی تەواو لەمافی پێکھاتەکان دەکات و مافەکانیشیان دەدات.


kdp-
Top