سەرۆك بارزانی و ئەیاد عەلاوی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد
ئەمڕۆ چوارشهممه 19/6/2019، له سهلاحهددین سهرۆك بارزانی پێشوازی له ئهیاد عهلاوی، سهرۆكی ئیئتیلافی وهتهنی عێراقی و سەرۆکی گردبوونەوەی مینبەری عێراقی و شاندێکی یاوەری كرد کە لە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی مینبەر پێکهاتبوو.
له دیدارهكهدا سەرەتا ئەیاد عەللاوی ئامانجەکانی گردبوونەوەی مینبەری عێراقی ڕوون کردەوە و ڕایگەیاند کە مینبەر گردبوونەوەیەکی فراوانی کەسایەتییە میانڕۆ و نیشتمانپەروەرەکانە و کار بۆ ئەوە دەکات هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی عێراق یەکسان بن.
هەر لە دیدارەکەدا سەرۆکی مینبەری عێراقی پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی ئیجابی و کاریگەری سەرۆک بارزانی دەربڕی و ڕایگەیاند: "ڕۆڵی جەنابتان لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان زۆر کاریگەر و بەرچاوە و ئێستاش بۆ پاراستنی دیموکراسی لە عێراق هەموومان زۆر زیاتر پێویستمان بەو ڕۆڵەی جەنابتان هەیە".
هەر لە دیدارەکەدا لهبارهی بارودۆخی سیاسی عێراق و پهیوهندییهكانی نێوان ههولێر و بهغدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لە گفتوگۆی بونیادنەرانە بۆ چارەسەری سەرجەم کێشەکان کرایەوە.
باسنيوز
