میری کوەیت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک بارزانی ئەنجام دا

میری کوەیت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک بارزانی ئەنجام دا
ئەمڕۆ چوارشەممە 19ـی 6ـی 2019، شێخ سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح، ئەمیری کوەیت لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك بارزانییەوە كرد.

لەو پەیوەندییەدا ئەمیری كوەیت خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بەو پێشڤەچوونە سیاسییانەی كە لە ئاستی هەرێمی كوردستان و هەروەها پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا هاتۆتە ئاراوە و هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاتر ی بۆ گەلی كوردستان خواست.

هەر لەو پەیوەندییەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی ئەمیری كوەیتی كرد و بەخێرهاتنیشی كرد كە بە سەردانێك ئەمڕۆ گەییشتووەتە بەغدای پایتەختی عێراق.









باسنيوز
Top