ئەمڕۆ ساڵیادی لەسێدارەدانی چوار ئەفسەرە شەهیدەکەی کۆماری کوردستانە
– ئەفسەرانی شەهید موحەممەد قودسی، خەیڕوللا عەبدولکەریم، مستەفا خۆشناو، عیزەت عەبدولعەزیز، لە سالی 1946، لە باشوری کوردستانەوە، چوون بۆ ڕۆژهەڵات و لە کۆماری کوردستان له مەهاباد به توانا و شاره‌زایی خۆیان له بواری سه‌ربازی لە دامه‌زراندنی لەشکری کوردستاندا به‌شدارییان کرد.
تەمەنی کۆماری کوردستان تەنیا 11 مانگ بووە و ئه‌وانیش لەگەڵ پێشمەرگەی کوردستان کە مه‌لا مسته‌فا بارزانی سەرکردایەتیی کردووە نەکەوتوون و نه‌چوونه ناو خاکی یه‌کیه‌تیی سۆڤیه‌ت و گه‌ڕانه‌وه عێراق و دواتر پۆلیس بە هاوکاریی بەریتانییەکان، گرتنیانن و بە تاوانی یاخیبوونیان لە سوپای عێراق و بەشداریکردنیان لە هێزی پێشمەرگەی کۆماری کوردستان لە مەهاباد، لە ١٩ی ژوئەن، یان حوزەیرانی ساڵی 1947 لە شاری بەغدا لەسێدارە دران.
– خەیڕوللا عەبدولکەریم خەڵکی هەولێر بووە و خۆی لە بنەچەدا، لە بنەماڵەی (شێخ عوبەیدوللای نەهری) بووە. واتە خەڵکی نەهری ناوچەی هەکاری بووە. بەشێک لە خزمەکانی، دانیشتووی شارۆچکەی (بەندێ) ی نزیک شاری (ورمێ)ن.
چوار شەهیدەکە، لە ڕاستیدا پێنج بوون. بەکر حەوێزی ئەفسەریش، لە هەموو گەشتی کۆمار، تا بڕیاری مەرگ، لەگەڵیان دابوو. هەندە هەیە ئەو خۆی بە دەستەوە نەدا. تا بارودۆخەکان گۆڕان، بە خۆشاردنەوە لە دەشتی کۆیە مایەوە.
– مستەفا خۆشناو زڕبرا (نا تەنی) بەکر حەوێزی بوو. هیچ تەنی چییە؟. مستەفا خۆشناو لە ساڵانی سەفەر بەرلک، یان سەردەمی قات و قڕی شەڕی یەکەمی جیهانی، بە هەتیوی لە دایکێکی هەژار، لە بێتواتە لەدایک بووە. دایکی هەڵی دەگرێت و دێتە کۆیە. لەوێ لەبەردەم کۆسپی ماڵی حەوێزی فڕێی دەدات، بەڵکو هەڵیبگرنەوە و لە مەرگ ڕزگاری بکەن. ئەو لەو ماڵە و لەگەڵ بەکر پێکەوە دەخرێنە بەر خوێندن و پێکەوەش وەک برا گەورە دەبن. پێکه‌وه‌ش ده‌چنه کۆڵێژی سه‌ربازی و ده‌بنه ئه‌فسه‌ری سوپا.
– ئەو ئەفسەرانە هەموویان بەری سەردەمی کورتی دەسەڵاتی (بەکر سیدقی) بوون، کە لە ساڵی ١٩٣٧ بە کوودەتایەک دەسەڵاتی بەغدای کەوتە دەست. سیدقی ژمارەیەک خوێندکاری کوردی، خستە کۆلێژی سەربازی، کە زوربەیان دواتر بوون بە ئەستێرەی درەوشاوەی کوردستان.
– وه‌سیه‌تی هاوبه‌شیان، که به ده‌ستخه‌ت ماوه‌ته‌وه و تەنیا 14 سه‌عات پێش له‌سێداره دانیان، به ئیمزای هه‌ر چواریان ئاماده کراوه، سوور بوونه له‌سه‌ر (دژایه‌تیکردنی جه‌هاله‌ت). ئه‌وان تێگه‌یشتن که به پله‌ی یه‌که‌م، جه‌هاله‌ت و دواکه‌وتویی خێڵه‌کییه، نه‌ک دوژمنی داگیرکه‌ر، هۆکاری سه‌ره‌کی سه‌رنه‌که‌وتنه‌کانمانن.
ئەو چوار ئەفسەرە قارەمان و نیشتمانپەروەرە لە مێژووی کورد و کوردستاندا وەک هێما و سیمبۆلی خۆڕاگری و کۆڵنەدان و بەرەنگاربوونەوەی داگیرکەران ناسراون و تەنیا ئامانجیان سەربەرزیی کورد و کوردستان بووە.
باسنيوز
