لە ساڵڕۆژی هەوڵی كوودەتایەكەی ١٥ی تەمووز S400 لە توركیا جێگیر دەكرێت
فوئاد ئوغوور نووسەری رۆژنامەی (توركیا) كە ئەو رۆژنامەیە سەر بە ئاكەپەیە، لە نووسینێكدا ئەمڕۆ ١٨_٦_٢٠١٩ بڵاوی كردووەتەوە، ئاشكرای دەكات لە ١٥ی تەمووزی مانگی دابێت سیستەمی مووشەكی بەرگریی s400 دەگاتە توركیا و جێگیر دەكرێت.
ئەو ئاماژە بەوەش دەدات كە بۆیە لەو ڕێکەوتە ئەو مووشەكە دەگاتە توركیا، دەیانەوێت لە ساڵڕۆژی هەوڵی كودەتایەكەی ١٥ی تەمووز وەڵامی هەموو ئەو لایەنانەنە بدەنەوە كە دەستیان لە هەوڵی ئەو كوودەتایەدا هەبووە.
نووسەر ئاماژەی داوە، كە توركیا پەشیمان نەبووەتەوە لە كڕینی ئەو مووشەكە و مانگی دابێت لە توركیا جێگیر دەكرێت و ئەمەش پەیامێكی گرنگی توركیایە.
لە ١٥_٦_٢٠١٦ توركیا رووبەڕووی هەوڵێکی كودەتا بووەوە، بەڵام رێگری لێ كرا و كوودەتاکە سەری نەگرت. ئەو چەند سەعاتێك دوای هەوڵی كوودەتا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و بەرپرسانی ئاكەپە، فەتحوڵا گولەنیان بە هەوڵی كوودەتا تۆمەتبار كرد.
باسنيوز
