كوردێک بە جیگرێ سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیستی گه‌لی دانیمارك هەڵبژێردرا
سه‌ردال به‌نلی لە ساڵی 1988ەوە لە دانیمارك دەژی و لە ساڵی 2003ەوە لەناو ڕیزەکانی پارتی سۆسیالیستی گه‌لی دانیمارك ده‌ستی بە چالاكیی سیاسی كردووه.
سه‌ردال به‌نلی لەمبارەوە رای گەیاناندووە: "لە ساڵی 2003ەوە لەناو پارتی سۆسیالیست‌دا کار دەکەم و لە 2005 ەوە تاکوو 2009 لە دانیمارك ئەندامی ئە‌نجوومه‌نی هه‌رێمی بووم و ئەمڕۆش بە هەڵبژاردنم وه‌كوو جیگرێ سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیستی گەلی دانیمارک زۆر دڵخۆشم".
باسنيوز
