ئومێد خۆشناو: هیچ وادەیەک بۆ پێشکەشکردنی سیڤی کاندیدەکان دیارینەکراوە.
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24 گووتی، لە کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت لایەنەکان پابەندی خۆیان بە رێککەوتنەکان دووپاتکردووەتەوە و لەماوەیەکی نزیکیشدا سیڤی کاندیدەکانیان پێشکەش دەکەن.
گوتیشی، هیچ وادەیەک بۆ پێشکەشکردنی سیڤی کاندیدەکان دیارینەکراوە.
دوێنێ دوو شەممە 17/06/2019، مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەت، بەمەبەستی یەکلا کردنەوەی سی ڤی و رێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت سەردانی شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ یەکێتی و سۆسیالیست و بزووتنەوەی گۆڕان کۆبووەوە.
K24
