فرسەت سۆفی: ٣٠ی ئەم مانگە کابینەی نوێی حکوومەت پێکدەهێندرێت
ئەندامێکی شاندی دانوستاندنکاری پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ کابینەی داھاتووی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دواناکەوێت و ڕۆژی ٣٠ی ئەم مانگە پێکدەهێندرێت.
فرسەت سۆفی، ئەندامی شاندی مەسرور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند، کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان، کۆبوونەوەیەکی گرنگ بووە و دەرئەنجامی باشی ھەبووە.
گوتیشی، ئەمڕۆ لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی و بزووتنەوەی گۆڕان و حزبی سۆسیالیست کۆبووینەتەوە و دەربارەی پێکھبنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، گفتوگۆمان کردووە و لەگەڵ ئەو لایەنانەی بەشداری کابینەی داھاتووی حکومەتی ھەرێم دەکەن بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کردووە.
دەربارەی کاتی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، فرسەت سۆفی ڕایگەیاند، کابینەی داھاتووی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دواناکەوێت و ڕۆژی ٣٠ی مانگ کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێکدەھێندرێت.
باسنیوز
