ژمارەیەك مووشەك و گولـلە تۆپ لە كەركووك دۆزرانەوە

 ژمارەیەك مووشەك و گولـلە تۆپ لە كەركووك دۆزرانەوە

لە كەركووك 17 مووشەكی دژە فڕۆكە و 6 گولـلە تۆپی نەمساوی دۆزرانەوە.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرای كرد، لە پرۆسەیەكی پۆلیسی فیدڕاڵی لە چەند ناوچەیەكی شاری كەركووك، توانیان 17 مووشەكی دژە فڕۆكە و 6 گولـلە تۆپی نەمساوی و چەند بۆمبێك لە گەڕەكی عەتارییە بدۆزنەوە.

لەو راگەیەندراوەدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق ھیچ ئاماژەی بەوەنەكردووە كە ئەو مووشەك و گولـلە تۆپانەی دۆزراونەتەوە ھی كام رێكخراو و لایەنن.

ئەمە لەكاتێكدایە دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017، كەركووك كەوتووەتە دەست ھێزەكانی عێراق و چەندین جاریش خەڵكی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، بۆ پاراستنی سەروماڵیان داوای گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگەیان كردووە.
K24-
Top