"ئەم حەفتەیە بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕێکی به‌كۆمه‌ڵ لە سه‌ماوه کۆبوونەوەیەکی هاوبەش دەکرێ"
به‌ره‌ڤان حه‌مدى، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگەیاند: "پاش ئه‌وه‌ى پارێزگارى سه‌ماوه له ماوه‌ى ڕابردوودا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد و له لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك بارزانییه‌وه پێشوازیى لێ كرا، ڕاسپێردرابوو خه‌مێك له قوربانیانى ئه‌نفال بخوات كه پێشبینى ده‌كرێت به‌شێك له ڕووفاته‌كان له سه‌ماوه بن، ناوبراو كاره‌كه‌ى به جددى وه‌رگرتبوو و له دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى خەڵكى ناوچه‌كه‌ى كۆ كردبووه‌وە و به‌دواداچوونى كردبوو، دوێنێ هه‌ینى له هه‌نگاوێكى عه‌مه‌لیدا پاش ئه‌و زانیارییانەی پێی درابوو شوێنێكیان هه‌ڵدایه‌وه کە ڕووفاتى پرۆسه‌كانى ئه‌نفالى تێدا بوو و گۆڕى به‌كۆمه‌ڵه و به‌پێى لێدوانى ئه‌وان گۆڕى كوردانە."
به‌ره‌ڤان حه‌مدى ڕایشیگه‌یاند: "وه‌كو وه‌زاره‌تى شه‌هیدان هه‌ر دوێنێ په‌یوه‌ندیمان به پارێزگارى سه‌ماوه كرد و ڕامان سپارد له‌م قۆناغه‌دا پاسهوانییهك بۆ گۆڕه‌كه بكرێت و پهیوهندییشمان به ده‌زگاى شه‌هیدان و به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانى عێراق و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى گشتیى پزیشكیى دادى به‌غدا و وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراقەوە كرد، چونكه دوو شوێن كار له‌سه‌ر گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن له عێراق، کە بەڕێوبهرایهتیى گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ و ده‌زگاى شه‌هیدان و وه‌زاره‌تى بهرگرییەوە."
بریكارى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان گوتیشى: "له‌م حه‌فته‌یه‌دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش دەکرێت و دواتر سه‌ردانى شوێنى گۆڕه‌كه ده‌كرێت و ئینجا تیمى ته‌كنیكى به‌پێى ڕێوشوێنى یاسایى و پزیشكى به‌پێى لیژنه‌ى شه‌ش كه‌سى كه له یاسادا هاتووه، پۆلیسى ناوچه‌كه و ئیداره‌ى ئه‌و ناوچه‌یه و دادوه‌ر و تیمى گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ و تیمى پزیشكیى داد، له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى قوربانییان له ناوچه‌كه ئاماده ده‌بن بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه‌كان و پاش پشكنین و ناسینه‌وه‌یان به‌پێى ڕێوشوێنى یاسایى ڕێوڕه‌سمى گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت و دەردەکەوێت ڕووفاته‌كان خەڵكى كام ناوچه و سنوورن."
kdp-
