تەقینەوەی مین لە ئیلام قوربانیی لێ کەوتەوە
بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 2019.4.13 بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی (شەرهان)ی سەر بە بەخشی (موسیان)ی شاری دێهلوڕان لە پارێزگای ئیلام، شۆفێرێک بە سەختی بریندار بووە.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن ئەو شۆفێرە بە ناوی "جەماڵ مونسێف" سەر و سینگی بە سەختی بریندار بووە و لە ڕێگای کۆپتەرەوە بۆ شاری دێهلوڕان گوازراوەتەوە.
جەماڵ موسنێف خەڵکی مازەندەران و شۆفێری بێڵی میکانیکی (حەفارە) بووە.
باسنيوز
