هەولێر.. دەست بە قیڕتاوکردنەوەی بەشێکی دیکە لە شەقامی 100 مەتری دەکرێت
ئەندازیار سامان محەمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بۆ کەناڵی (کوردستان تیڤی) گوتی: "هەوڵدەدەین بە زووترین کات رەزامەندی پێویست وەربگرین و کە بتوانین لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە قیڕتاوکردنەوەی بەشێکی دیکە لە شەقامی 100م بکەین کە لە چواریانی بەنزینخانەی ئاکارەوە دەست پێ دەکات تاکو چوار ڕیانی کۆمپانیای جیهان کە رێگاکە زۆر تێکچووە و پێشبینی دەکەین لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەست پێ بکەین".
شەقامە سەرەکییەکانی شاری هەولێر بەهۆی جەنجاڵی و زۆری ژمارەی ئۆتۆمبێلەوە بهشێوهیهكی نوێ نۆژەن دەکرێنەوە و یەکێک لەو شەقامانەش شەقامی 100 مەترییە کە قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ دەکرێت.
باسنيوز
