پیشانگایەکی گەورەی کەلوپەلی چینی لە ھەرێمی کوردستان دەکرێتەوە
ئەسکەندەر محەمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ژوورەکانی بازرگانیی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھەرێمی کوردستان لە ڕووی بازرگانییەوە کرانەوەیەکی باشی بە خۆیەوە دیوە و بەردەوام شاندی وڵاتانی بیانی سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن بۆ ئەوەی کاری بازرگانی بکەن، ئێمەش وەکو ژوورەکانی بازرگانی ھەموو ئاسانکارییەکیان بۆ دەکەین و ھاوکارێکی باشیشیان دەبین."
ئەسکەندەر محەمەد گوتیشی: "بڕیارە لە داھاتوویەکی نزیکدا شاندێکی وڵاتی چین سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن بە مەبەستی کردنەوەی پیشانگایەکی گەورەی کەلوپەلی چینی بۆ ئەوەی لە ھەرێمی کوردستان نیشانی بدەن کە بە کواڵێتییەکی بەرز دەبێت و نرخەکانیشی زۆر گونجاو دەبێت، چونکە لە ھاوردەکردنی پێویستی بە باج نابێت، بۆیە نرخەکەی زۆر گونجاو دەبێت."
محەمەد باسی لەوەش کرد: "بڕیارە ئەگەر لەو کارەیان سەرکەوتوو بن بازاڕێکی گەورەی چینی لە ھەرێمی کوردستان بکرێتەوە و تێیدا تەنیا کەلوپەلی چینی بە نرخێکی زۆر هەرزان و گونجاو بفرۆشرێت و کواڵێتیشی زۆر بەرز دەبێت، چونکە ئەوان نایانەوێت لە نرخی کەلوپەلەکانی خۆیان کەم بکەنەوە و ئەوکات تەنیا کەلوپەلی باشی چینی ھاوردە دەکرێت و چیتر کەلوپەلی خراپی چینی ھاوردە ناکرێت."
kdp-
