کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دوا دەخرێت
کەمێک لەمەوبەر، زانای مەلا خالید، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕايگەیاند: ”ھەرچەندە بڕیاربوو کە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان کاتژمێر ٢ی ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت، بەڵام لەسەر داوای لێژنەی یاسایی کە واژۆیان بۆ دواخستنی کۆبوونەوەکە کۆکردنەوە، کۆبوونەوەکە دواخرا“.
ڕوونیشی کردەوە کە ھۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لێژنەی یاسایی ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی پڕۆژەیاسای ھەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان نەنووسیوە و ”ھێشتا ڕاپۆرتەکەیات تەواو نەکردووە، تا ئەو ڕاپۆرتەش ئامادە نەبێت، ناتوانین کۆبوونەوە بکەین“.
باسنيوز
