شێروان حەیدەری: دیاریکردنی کەسێک بۆ یاریدەدەری سەرۆکی ھەرێم دژی یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێم نییە
وەزیری پێشووی دادی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، شێروان حەیدەری، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە ڕووی یاساییەوە لەناو یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستاندا باس لە یاریدەدەر نەکراوە و تەنیا جێگری ھەیە، بۆیە ئەگەر یاریدەدەر زیاد بکرێت، پێویستە لە یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێم ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە، ئەوکات ھیچ کێشەیەکی یاسایی دروست نابێت."
شێروان حەیدەری گوتیشی: "جگە لەوەش رێگایەکی دیکەش ھەیە کە کەسێک بۆ یاریدەدەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دیاری بکرێت و ناوی بکرێتە وەزیری ھەرێم بۆ یاریدەدەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆیە ئەم دوو رێگایە ھەیە و ھیچ کێشەیەکی یاسایی دروست نابێت."
حەیدەری باسی لەوەش کرد: "ئەو دوو رێگایەی باسم کرد ئەگەر بگیرێتە بەر ھیچ کێشەیەکی یاسایی دروست نابێت و بەئاسانی دەتوانن ئەوکێشەیە چارەسەر بکەن، بۆیە ئەوانەی باس لەوە دەکەن نابێ ئەو کارە بکرێت راست نییە و ھیچ پێشێلکردنی یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان نییە."
kdp-
