زانکۆی گەرمیان لەبارەی پشووی فەرمیی سبەی ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە
سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان لە ئاگادارییەکدا ڕای دەگەیەنێت: "سەرجەم قوتابییان ئاگادار دەکەینەوە، کە سبەی سێشەممە دەوامی ئاساییە بۆ قوتابییان و پشوو نییە".
ھەر لەمبارەیەوە د. ئیبراھیم عەبدولڕەحمان، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی گەرمیان بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، ڕايگەیاند: "بەپێی ساڵنامەی خوێندنی 2018/2019، کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دانراوە، سبەینێ 9/4/2019 بە پشوو دانەنراوە، بۆیە ئێمەش پابەند دەبین بەو ساڵنامەیەوە و سبەی لە زانکۆدا دەوامی فەرمییە".
ئاگادارییەکەی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان لە کاتێکدایە کە بە بۆنەی ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە سبەی لە سەرجەم دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق پشووی فەرمییە.
باسنيوز
