زانکۆی گەرمیان لەبارەی پشووی فەرمیی سبەی ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە

زانکۆی گەرمیان لەبارەی پشووی فەرمیی سبەی ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە
سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان، لەبارەی پشووی فەرمیی سبەی سێشەممە 9/4/2019، ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم قوتابییان بڵاو کردەوە.

سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان لە ئاگادارییەکدا ڕای دەگەیەنێت: "سەرجەم قوتابییان ئاگادار دەکەینەوە، کە سبەی سێشەممە دەوامی ئاساییە بۆ قوتابییان و پشوو نییە".

ھەر لەمبارەیەوە د. ئیبراھیم عەبدولڕەحمان، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی گەرمیان بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، ڕايگەیاند: "بەپێی ساڵنامەی خوێندنی 2018/2019، کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دانراوە، سبەینێ 9/4/2019 بە پشوو دانەنراوە، بۆیە ئێمەش پابەند دەبین بەو ساڵنامەیەوە و سبەی لە زانکۆدا دەوامی فەرمییە".

ئاگادارییەکەی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان لە کاتێکدایە کە بە بۆنەی ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە سبەی لە سەرجەم دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق پشووی فەرمییە.












باسنيوز
Top