کاتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرا
ئەمڕۆ دووشەممە ٨\٤\٢٠١٩، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا کە واژۆی دکتۆرە ڤالا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی لەسەرە و کاتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی دیاری کراوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە کاتژمێری 2ی ڕۆژی چوارشەممە ١٠\٤\٢٠١٩ کۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت.
لەمبارەیەوە بژار خالید، سەرۆکی لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕايگەیاند، بەپێی یاسا، نابێت کۆبوونەوەی پەرلەمان لە ١٠ی نیسان زیاتر دوابکەوێت، بۆیە لەم هەفتەیە دانیشتن بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆژەیاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
باسنيوز
