سەفین دزەیی: سبەی لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەت پشووی فەرمییە
ئەمڕۆ دووشەممە 8/4/2019، سەفین دزەیی پەیامێکی لەبارەی پشووی فەرمیی سبەی، لە ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "سبەی سێشەممە 2019/4/9، بەبۆنەی ساڵیادی ئازادکردنی عێراق و ڕووخانی ڕژێمی پێشووی دیکتاتۆرییەوە، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێتە پشووی فەرمی".
دەقی پەیامەکەی گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان:
بە ھاووڵاتیانی خۆشەویستی ھەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنین، سبەی سێ شەمە 2019/4/9 بەبۆنەی ساڵیادی ئازادکردنی عیراق وڕووخانی رژێمی پێشووی دیکتاتۆریەوە لەسەرجەم دام ودەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێتە پشووی فەرمی .
سەفین موحسین دزەیی
وتەبێژی فەرمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
2019/4/8
باسنيوز
