وەزارەتێکی دیکەی حکوومەت کاری شۆفێریی تاکسی لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات

وەزارەتێکی دیکەی حکوومەت کاری شۆفێریی تاکسی لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
پاش وەزارەتەکانی (ناوخۆ، پەروەردە و پێشمەرگە)، وەزارەتێکی دیکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان فۆرمێک لە بارەی قەدەغەکردنی کاری شۆفێریی تاکسی بە فەرمانبەرانی پڕ دەکاتەوە.

بەپێی ئەو فۆرمە کە لەم هەفتەیەدا بەسەر کارمەند و فەرمانبەرانی وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا دابەش کراوە، وەزارەتەکەش لەمەودوا کاری شۆفێریی تاکسی لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات.

بەپێی فۆرمەکە، کارمەندانی ئەو وەزارەتە بەڵێن دەدەن کە لە ١ی ٦ی ٢٠١٩ەوە کای شۆفێری ئەنجام نەدەن و بە پێچەوانەشەوە بەرامبەر بە یاسا بەرپرسیار دەبن.











باسنيوز
Top