سبەی ڕێککەوتننامەی نێوان پارتی و یەکێتی واژوو دەکرێ
ڕەھبەری سەید براھیم، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی ڕاگەیاند: دوای پەسەندکردنی ڕێککەوتنی یەکێتی و پارتی لەلایەن ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بڕیارە سبەی دووشەممە لە مەڕاسیمێکدا ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی بۆ پێکھێانی کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان واژوو بکرێت".
ئەو بەرپرسەی یەکێتی بێئاگایی خۆی لەبارەی ئەوەی ئاخۆ ڕێوڕەسمی واژووکردنی ڕێککەوتنەکە لە هەولێر یان سلێمانی بەڕێوەدەچێت بەڵام ئاماژەی بە ئەوە دا کە واژووکردنی ڕێککەوتنی یەکێتی و پارتی بە ئامادەبوونی هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی و کۆسرەت ڕەسووڵ جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی دەبێت.
پێشتر سامان گەرمیانی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕاگەیاند: ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی بۆ پێکھێنانی کابینەی داھاتووی حکومەتی ھەرێمی کوردستان خەڵکی کوردستان دڵخۆش دەکات و ئێمەش وەک یەکێتی ھەمیشە لەگەڵ ڕێککەوتنی ستراتیژی بووین چونکە پێمان وایە تەنیا ڕێککەوتن دەرمانی دەردی ھەموو کێشەکانە".
باسنيوز
