شارەوانی کەلار ڕوونکردنەوە لەسەر تێکچوونی شەقامەکان دەخاتە ڕوو

شارەوانی کەلار ڕوونکردنەوە لەسەر تێکچوونی شەقامەکان دەخاتە ڕوو
سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان لەسەر تێکچوونی ڕێگاوبانەکان ڕوونکردنەوە دەدات.

ئەکرەم ساڵح، بەڕێوەبەری سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار ڕايگەیاند: ”بەهۆی بارانبارینەوە چەند چاڵێک لە شەقامەکاندا دروست بووە، ئەمڕۆ 7/4/2019، تیمەکانی ئەندازیاری شارەوانی کەلار سەردانی ئەو شوێنانەیان کردووە، تا دوو هەفتەی داهاتوو ئەوە چاک دەکرێت“.

گوتیشی: ”بەهۆی دروستبوونی قەیرانی داراییەوە حەوت پرۆژە لە سنووری شارەوانیمان ڕاگیرا، بەم دواییە دوو پرۆژە دەستی پێکردەوە و تەواو بوو، ئێستاش پرۆژەی قیرتاوکردنی گەڕەکەکان دەستی پێ کردووە، تەنیا سێ پرۆژە دەمێنێتەوە بۆ ئەوانەش چاوەڕوانی خەرجکردنی پێشینەکانییانین بۆ ئەوەی دەست بەکاربن“.











باسنيوز
Top