شارەوانی کەلار ڕوونکردنەوە لەسەر تێکچوونی شەقامەکان دەخاتە ڕوو
ئەکرەم ساڵح، بەڕێوەبەری سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار ڕايگەیاند: ”بەهۆی بارانبارینەوە چەند چاڵێک لە شەقامەکاندا دروست بووە، ئەمڕۆ 7/4/2019، تیمەکانی ئەندازیاری شارەوانی کەلار سەردانی ئەو شوێنانەیان کردووە، تا دوو هەفتەی داهاتوو ئەوە چاک دەکرێت“.
گوتیشی: ”بەهۆی دروستبوونی قەیرانی داراییەوە حەوت پرۆژە لە سنووری شارەوانیمان ڕاگیرا، بەم دواییە دوو پرۆژە دەستی پێکردەوە و تەواو بوو، ئێستاش پرۆژەی قیرتاوکردنی گەڕەکەکان دەستی پێ کردووە، تەنیا سێ پرۆژە دەمێنێتەوە بۆ ئەوانەش چاوەڕوانی خەرجکردنی پێشینەکانییانین بۆ ئەوەی دەست بەکاربن“.
باسنيوز
