لە ھەولێر چوار کەس بەھۆی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیر کران
ئەمڕۆ یەکشەممە 7/4/2019، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "شەوی ڕابردوو 6/4/2019، پۆلیسی نەھێشتنی تاوان، لەکاتی ھەڵمەتێکی پشکنیندا، توانییان چوار کەس دەستگیر بکەن، کە لەو کاتەی کە سەرقاڵی بەکارھێنانی ماددەکە بوون".
پۆلیسی ھەولێر ئاماژە بەوەش دەدات: "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکراوەکان کراوەتەوە و دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاری داوە بە بەندکردنیان بەپێی ماددە 14ی ھۆشبەرەکان".
باسنيوز
