ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری كورد له وڵاتی یۆنان گیریان خواردووه
یه‌كێك له شایه‌تحاڵان، كه خۆی نیشته‌جێی شاری سالۆنیكه و له نزیك كه‌مپی په‌نابه‌رانه له شاره‌كه، رایگه‌یاند، نزیكه‌ی دوو رۆژه ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر له یۆنان گیریان خواردووه، زۆربه‌شیان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستانن.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌و په‌نابه‌رانه له‌لایه‌ن كۆماندۆزهوه مامه‌ڵه‌ی توندیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ئه‌و هێزه به‌رده‌وام چوارده‌وری كه‌می "دیاڤاتا"ی گرتووه و رێگه‌ناده‌ن هیچ په‌نابه‌رێك بێته ده‌ره‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و په‌نابه‌رانه نزیكه‌ی دوو رۆژه گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه، به‌ڵام ره‌وشیان له‌وپه‌ڕی خراپیدایه و له كاتی باران و سه‌رما، جگه له ژێر خێوه‌ته بچووكه‌كان، هیچ شوێنێك نییه تێیدا بحه‌سێنه‌وه.
شایه‌تحاڵه‌كه ئاشكراشی كرد، ماوه‌ی دوو رۆژه چاودێریكردنی زۆربه‌ی رێگه‌كان به‌ره‌و سنووری مه‌كدۆنیا، كه په‌نابه‌ران له‌وێوه خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا، توندوتۆڵ كراوه و په‌نابه‌ران به ئه‌سته‌م ده‌ربازیان ده‌بێت.
كامپه‌كه، دوا وێستگه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌نابه‌رانه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه خۆیان بگه‌یه‌ننه سنووره‌كانی مه‌كدۆنیا، كه نزیكه‌ی 70 كیلۆمه‌تر دووره، به‌ڵام هێزی كۆماندۆزی یۆنانی، به زه‌بری هێز و گازی فرمێسكرژێن، رێگه‌نادات په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كه بچنه ده‌ره‌وه و خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌وروپا.
k24-
