پۆلیسی هەولێر 21 تاوانباری دەستگیر كرد
ئەمڕۆ ڕێكەوتی (٦/٤/۲۰۱۹)، كاتژمێر (١١)ی پێشنیوەڕۆ، پرێسكۆنفرانسێك بۆ یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر (عەمیدی ماف/ عەبدولقادر محەممەد حەسەن) سەبارەت بە ئاشكراكردنی چەند تاوانێك، كە لە ماوەكانی ڕابردوودا لە شاری هەولێر ڕوویان دابوو، ساز كرا.
تاوانەكان بەم شێوەی خوارەوە بوو:
١- كوشتن
تاوانبار (د. ك. ا) تەمەن (٢٦) ساڵ
تاوانبار (پ. م. م) ڕەگەز ئافرەت (٣٨) ساڵ
ئەم تاوانبارانە هەڵسابوون بە كوشتنی هاووڵاتییەك بە ناوی (فەرهاد برایم سمایل) لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لە گەڕەكی هاوكاری
تاوانباران بەندن بەپێی مادە (٤٠٦) لە (ی.س.ع)
٢- دزی
تاوانبار (ع. ا. ك) تەمەن (٢٣) ساڵ
تاوانبار (ع. ك. ع) تەمەن (٢٢) ساڵ
ئەم تاوانبارانە لە ڕێكەوتی (٨/١/٢٠١٩) هەڵسابوون بە دزینی بڕێكی زۆری پارەو كارت لە تیم مارت و گەڕەكەكانی لاوان و نوسەران
تاوانباران بەندن بەپێی مادە (٤٤٣) لە (ی.س.ع)
٣- دزی
تاوانبار (د. ق. س) تەمەن (٤٤) ساڵ
ئەم تاوانبارە لە ڕێكەوتی (١٠/٢/٢٠١٩)هەڵسابوو بە دزینی بڕێكی زۆری پارە لە شاری هەولێر
تاوانبار بەندە بەپێی مادە (٤٤٦) لە (ی.س.ع)
٤- دزی
تاوانبار (ك. ر. م) تەمەن (٣٣) ساڵ
تاوانبار (هـ. ج. س) تەمەن (٢٠) ساڵ
تاوانبار (ع. ن. ع) تەمەن (٢٥) ساڵ
ئەم تاوانبارانە هەڵسابوون بە دزینی (٥) ئۆتۆمبێل لە جۆری كیا بارهەڵگر لە گەڕەكەكانی ٥ی حەسارۆك ئاوێنەی شار و شارۆچكەی شاوێس
تاوانباران بەندن بەپێی مادە (٤٤٦) لە (ی.س.ع)
٥- دزی
تاوانبار (س. خ. ی) تەمەن (٢١) ساڵ
ئەم تاوانبارە لە ڕێكەوتی (١٥/٣/٢٠١٩) هەڵسابوو بە ئەنجامدانی تاوانی دزی كردن لە چوار ماڵ دزینی و بڕی (٧٥٠٠ $ ) حەوت هەزار و پێنج سەد دۆلاری ئەمەریكی
تاوانبار بەندە بەپێی مادە (٤٤٣) لە (ی.س.ع)
٦- دزی
تاوانبار (م. ع. م) تەمەن (٣٨) ساڵ
تاوانبار (ع. م. ر) تەمەن (٣٠) ساڵ
ئەم تاوانبارانە بە ڕەگەز ئێرانین، هەڵسابوون بە تاوانی دزی كردن و فێڵ كردن لە هاوڵاتیان لە كاتی گۆڕینەوەی دراو و ژماردنی پارە لە نێو بازاڕی شاری هەولێر..
تاوانباران بەندن بەپێی مادە (٤٤٦) لە (ی.س.ع)
٧- دزی
تاوانبار (م. ع. م) تەمەن (٣٣) ساڵ
ئەم تاوانبارە هەڵسابوو بە دزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری كیا بارهەڵگر لە قەزای شەقڵاوە
تاوانبار بەندە بەپێی مادە (٤٤٦) لە (ی.س.ع)
٨- دزی
تاوانبار (ت. ڕ. ا) تەمەن (٢٥) ساڵ
تاوانبار (ش. ا. س) تەمەن (٢٢) ساڵ
ئەم تاوانبارانە هەڵسابوون بە دزینی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (بی ئێم و مازدا) لە فاملی مۆڵ و پاڕكی شانەدەر
تاوانباران بەندن بەپێی مادە (٤٤٣) لە (ی.س.ع)
٩- دزی
تاوانبار (ص. ع. ع) تەمەن (١٥) ساڵ
ئەم تاوانبارە هەڵسابوو بە دزینی زێڕ و پارە لە ٦ ماڵ لە ئاڵتون سیتی
تاوانبار بەندە بەپێی مادە (٤٤٦) لە (ی.س.ع)
١٠- دزی
تاوانبار (ش. ت. ح) تەمەن (٣٤) ساڵ
ئەم تاوانبارە هەڵسابوو بە دزینی زێڕ و پارەو ماتۆرسكیل لە شارۆچكەی عەنكاوە
تاوانبار بەندە بەپێی مادە (٤٤٣) لە (ی.س.ع)
١١- مادەی هۆشبەر
تاوانبار (ع. ع. ح) تەمەن (٣١) ساڵ
تاوانبار (گـ. ا. گ) تەمەن (٢٦) ساڵ
تاوانبار (كـ. ا. ا) تەمەن (٤٠) ساڵ
تاوانبار (هـ. ا. ا) تەمەن (٣٨) ساڵ
تاوانبار (ف. ا. ح) تەمەن (٢٠) ساڵ
ئەم تاوانبارانە لە كاتی دەستگیركردنیان بڕێكی زۆر مادەی هۆشبەریان لەلا بووە
تاوانباران بەندن بەپێی مادە (١٤) یاسای مادە هۆشبەرەكان.
kdp-
