كەلاری: دەمانەوێت بچینە ناو هاوپەیمانێتیە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە قوتابیانەوە

كەلاری: دەمانەوێت بچینە ناو هاوپەیمانێتیە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە قوتابیانەوە
سكرتێری یەكێتیی قوتابیانی كوردستان دەڵێ، لە هەوڵدان لە رێگەی نوێنەرایەتییەكانیان لە زۆربەی وڵاتانی ئەورووپا و عەرەبی، زەمالەی خوێندن بۆ قوتابیان بە دەست بهێنن.

نێچیرڤان كەلاری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە ئێستادا زەمالەی خوێندن لە وڵاتی رووسیا بۆ قوتابیانی كوردستان دابین كراوە، لە هەوڵیشداین لە رێگەی نوێنەرایەتیمان لە زۆربەی وڵاتانی ئەورووپا و عەرەبی، زەمالەی خوێندن بۆ قوتابیان بە دەست بهێنین، هەروەها بەنیازین لە ئایندەیەكی نزیكدا لەو كۆڕبەندانەی كە لە لایەن رێكخراوەكانی قوتابیانەوە لە وڵاتانی جیهان بەڕێوە دەچن، ببینە ئەندام و لەو رێگەیەوە خزمەتی زیاتری قوتابیانی كوردستان بكەین".

كەلاری ئاماژەش دەدات: "لە رێگەی نوێنەرەكانمان لە زۆربەی وڵاتان، دەمانەوێت بچینە ناو هاوپەیمانێتیە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە قوتابیانەوە، بە تایبەت ئەوانەی لەگەڵ ئایدۆلۆژیای رێكخراوەكەماندا یەك دەگرنەوە".

kdp-
Top