سەرۆک بارزانی بەشداری لە کردنەوەی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی دەریای مردوو كرد

	 سەرۆک بارزانی بەشداری لە کردنەوەی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی دەریای مردوو كرد
سەرۆک بارزانی بەشداری لە کردنەوەی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی دەریای مردوو لە هاوینەهەواری عەقەبەی نزیک عەممانی پایتەختی ئوردن کرد.

لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ شانشینی ئوردن، ئەمڕۆ ٦ـی ٤ـی ۲۰۱۹ سەرۆک بارزانی و شاندی یاوەری بەشداربوون لە مەڕاسیمی یەکەم ڕۆژی کردنەوەی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی دەریاری مردوو لە هاوینەهەواری عەقەبەی نزیک عەممانی پایتەختی ئوردن.

ئەمڕۆ حەڤدەهەمین کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە وڵاتی ئوردن دەستی بەکارەکانی کرد. لە کۆڕبەندەکە دا ژمارەیەکی بەرچاوی سەرۆک و کەسایەتی سیاسی و ئابووریی جیهانی بەشدارییان لە یەکەم ڕۆژی کردنەوەی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی دەریای مردوو کرد.

kdp-
Top