چاودێرانی سییاسی: به‌هێزیی پێگه‌ی سیاسی و ئابووریی كوردستان لە ناوچەکەدا روونە
له‌باره‌ی به‌شداریی سه‌رۆك بارزانی له کۆڕبه‌ندی ئابووریی ده‌ریای مردوودا له وڵاتی ئۆردن، سیروان حەمه‌شه‌ریف، چاودێری سیاسی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "بانگهێشتكردنی سه‌رۆك بارزانی له لایه‌ن پادشای ئۆردنەوە بۆ كۆڕبه‌ندی ئابووریی ده‌ریای مردوو و هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان بۆ پێشوازی و دانانی ئاڵا كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌دا له پڕۆتۆكۆلی نێوده‌وڵه‌تیدا پێی ده‌ڵێن گه‌لی كورد شایانی ئه‌وه‌یه ببێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی، كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بیشه‌وه بێت ئه‌وه جێگه‌ی خۆشحاڵییه".
حەمه‌شه‌ریف گوتی: "له‌پاش ڕێفراندۆمی كوردستان گه‌مارۆی دیپلۆماسی خرابووه سه‌ر كوردستان، به‌ڵام به ماوه‌یه‌كی كورت توانرا هه‌رێمه‌كه‌مان بخرێته‌وه ناو ساحه‌ی سیاسیی نێوده‌وڵه‌تی و له پێشوو زیاتر ده‌وڵه‌تان گرنگی به پێگه‌ی ئابووری و سیاسیی كوردستان دەده‌ن".
ناوبراو گوتی: "ئێستا سه‌رۆك بارزانی ڕێبه‌رایه‌تیی كوردستان ده‌كات و وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كوردستان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن و سه‌رۆك بارزانی ئێستا نوێنه‌رایه‌تیی گه‌لی كوردستان ده‌كات و ته‌نانه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پارچه‌كانی كوردستان داوای ڕێنمایی له سه‌رۆك بارزانی ده‌كرێت".
كۆڕبه‌ندی ئابووریی ده‌ریای ئۆردن له تۆقیتێكدا ئه‌نجام ده‌درێت كه داعش به‌فه‌رمی كۆتاییی به خه‌لافه‌ته‌كه‌ی هاتووه، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به ڕێبه‌رایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی.
شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د، چاودێری سیاسی گوتی: "كۆڕبه‌ندی ئابووری ئۆردن له تۆقیتێكدا ئه‌نجام ده‌درێت كه داعش له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌وروبه‌ری ئۆردن به‌ره‌و هه‌ره‌سهێنان ده‌چێت و شتێك نه‌ماوه به ناوی داعش كه خاكی به‌ده‌سته‌وه بێت، كه كۆڕبه‌نده‌كه بۆ بووژانه‌وه‌ی ئابووریی ئۆردنه به پله‌ی یه‌كه‌م و پاشان بووژانه‌وه‌ی ئابووریی ئه‌و ناوچانه‌ی كه به شه‌ڕی داعش سووتاون".
شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د گوتیشی: "پاش ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆم، كوردستان به كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی قورس‌دا تێپه‌ڕی كه وڵاتانی دراوسێ و به‌شێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی كارێكی وایان كرد ڕووی سیسته‌مه سیاسییه‌كانی پێش خۆیان سپی كرده‌وه و هێرشێكی ئابووری و ده‌رونیی ناڕه‌وایان كرده سه‌ر كوردستان كه ته‌نیا داوای مافی سەربەخۆییی خۆی كردبوو، به‌ڵام وڵاتی ئۆردن به‌رانبه‌ر بە ڕێفراندۆم هه‌ڵوێستی سلبیی نه‌بوو. ده‌وڵه‌تی ئۆردن هه‌میشه پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی كورد باش بووه".
ئۆردن ئه‌و وڵاته‌یه هه‌میشه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی كورد له مێژوو و ئێستا و له كاتی ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان له 25/9/2017دا پێوهندییەكی باشی هه‌بووه، هیچ كارێكی نه‌كردووه كه دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردستان بێت.
ناوبراو ده‌ڵێ: "ده‌وڵه‌تی ئۆردن كاتێك ئاڵای كوردستان له پێشوازی سەرۆک بارزانی هه‌ڵده‌كات له فڕۆكه‌خانه و له كۆبوونه‌وه‌ی جێنیشینی ئه‌و وڵاته و ئاڵای كوردستان به‌بێ ئاڵای عێراق داده‌ندرێت، ده‌لاله‌تی ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان پێگه‌ی به‌هێزی خۆی هه‌یه".
هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی ستراتێژییه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ده‌وڵه‌مه‌نده به كانزاكان. ئه‌و چاودێرە سیاسییه گوتیشی: "به‌هێزیی پێگه‌ی ئابووریی كوردستان كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئابووریی ناوچه‌كه و جیهان، ئابووری و سیاسه‌ت دووڕووی یه‌ك دراون".
kdp-
