کێشەی بێ ئاویی گەڕەک و کۆمەڵگەکانی سلێمانی چارەسەر کرا
ئەمڕۆ شەممە 6/4/2019، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "بۆریی سەرەکیی ئاوی ڕاپەڕین چاک کرایەوە، ئەو شوێنانەی کە ئاویان وەرنەگرتبوو، ئێستا ھەموویان ئاویان وەرگرت".
ڕۆژی یەکشەممەی ھەفتەی ڕابردوو 31/3/2019، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوە دا: "بەھۆی شکاوی لە ھێڵی سەرەکیی ئاوی ڕاپەڕین، بۆ ماوەیەکی نادیار ئەم شوێنانە ئاویان نابێت: قولەرەیسی سەروو، 42، 49، 8 و 28 کانی ڕاپەڕین، بەڕێز ستی و ھێلان ستی".
باسنيوز
