ئەندامێکی سەکردایەتیی پارتی: گرنگه‌ چاكسازی له‌ سێكته‌ره‌ گه‌وره‌كاندا بكرێت

ئەندامێکی سەکردایەتیی پارتی: گرنگه‌ چاكسازی له‌ سێكته‌ره‌ گه‌وره‌كاندا بكرێت
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌یتی پارتی دیموكراتی كوردستان، چاكسازی له‌ سێكته‌رە گه‌وره‌كانی حكوومه‌تدا به‌ گرنگ ده‌زانێت و ده‌ڵێت یه‌كێك له‌ دروشمه‌كانی پارتی بۆ كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌ت ئه‌وه‌یه‌.



نه‌جات حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "له‌ رابردوو مووچه‌ی خه‌ڵك كه‌م كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ چوار ساڵه‌ خه‌ڵكی فه‌قیر به‌شداره‌ له‌ چاكسازی و قوربانیان داوه‌ له‌و رێگایه‌وه‌ خه‌ڵك پشتیوانیان له‌ سه‌رۆك بارزانی كردووه‌، چونكه‌ زانیویانه‌ كوردستان له‌ژێر فشار دایه‌".



گوتیشی: "له ‌كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تدا پارتی دروشمی چاكسازی هه‌یە‌ و گرنگه‌ له‌ سێكته‌ری گه‌وره‌دا چاكسازی بكرێت و پێویستیی هه‌نووكه‌یی پارتی ئەوەیە ئه‌و به‌رنامه‌یەی هه‌یهتی،‌ په‌له‌ی لێ بكات و چاكسازی بكاته‌ چه‌كی داهاتووی".












باسنیوز
Top