پەرلەمانتارێک: پێشبینی ده‌كرێت 10 رۆژی دیكه سه‌رۆكی هه‌رێم سوێندی یاسایی بخوات
سه‌باح زێباری ، رایگەیاند: هه‌ركاتێك وه‌ك یه‌كێتی به‌ربژێری فه‌رمییان بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشكه‌ش كرد، ئه‌وكاته ئێمه‌ش له دانیشتنێكدا ئه‌و پۆسته ده‌ده‌ینه‌وه به براده‌رانی یه‌كێتی، به‌ڵام ده‌بێت یه‌كێتی له‌سه‌ر به‌ربژێركردنی (رێواس فایه‌ق) و (بێگه‌رد تاڵه‌بانی)، خۆیان ئه‌مه یه‌كلا بكەن‌وه و ئێمه‌ش هه‌ر ناوێكمان بۆ بنێرن په‌سه‌ندی ده‌كه‌ین".
گوتیشی: "هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌نگدانه له‌سه‌ر پرۆژه‌ی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایەتیی هه‌رێمی کوردستان و رێكاری یاساییش هه‌فته‌یه‌كی ده‌وێت و دواتر به دوو رۆژ ناوه‌كان ئاشكرا ده‌كرێن و سێ رۆژیش تانه‌دانه، بۆیه (چاوه‌روان ده‌كرێت 10 رۆژی دیكه سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان له په‌رله‌مان سوێند بخوات).
باس‌نیوز
