شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان گەیشتە مەکۆی سەرەکی ئەو بزووتنەوەیە
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 6-4-2019 شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی کەمال کەرکووکی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان گەیشتە مەکۆی سەرەکی ئەو بزووتنەوەیە لە گردی زەرگەتە. شاندەکەی پارتی پێکهاتوون لە کەمال کەرکووکی، کاکەمین نەجاڕ، هێمن هەورامی، عەلی حوسێن و فرسەت سۆفی.
ئەرکان عەلی، پەیامنێری رووداو گوتی: "کۆبوونەوەی ئەمڕۆ تایبەتە بە وردکردنەوەی پشکەکانی گۆڕان لە کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک بەڕێوەبەرە گشتییەکان و راوێژکارەکان کە ئەو پرسە لە رێککەوتننامەکەیان روون نەکراوەتە".
رووداو
