سبەی موچه‌ی لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابەشدەکرێت،
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی موچه‌ی لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابەشدەکرێت، رۆژی دووشه‌ممه‌ش موچەی یهكهکانی 70و 80ی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، بەهۆی پشوەوە رۆژی سێشەممە موچە دابەشناکرێت، رۆژی چوارشەممەش موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌شده‌كرێت و رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و دارایی دابه‌ش ده‌كرێت.
دواکەوتنی موچەی مانگی یەکی ئەمساڵ لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە سیستی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران هەڵبگرێت، کە ساڵی 2016 بەسەر موچەخۆراندا سەپاندی و مانگانە بڕێک لە موچەی موچەخۆرانی پاشەکەوت دەکرت.
بڕیاری پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران بەمەبەستی "کەمکردنەوەی خەرجی و زیادکردنی داهات" بو، بەتایبەت دوای بڕیاری فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەسەربەخۆ و دابەزینی نرخی نەوت بۆ خوار 30 دۆلار.
باسنيوز
