منداڵێكی 10 ساڵان له هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته قوربانیی گوللـه‌ی وێڵ
ئه‌ڤین عه‌تا، په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، منداڵه‌كه ناوی (به‌یاد تاهیر قادره) و قوتابی پۆلی چواره‌مه له قوتابخانه‌ی (شنروێی بنه‌ڕه‌تی) له هه‌ڵه‌بجه، ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ منداڵان له كۆڵان یاری كردووه، له پڕ كه‌وتووه و خوێن له ده‌م و لووتییه‌وه هاتووه و دواتر گیانی له‌ده‌ستداوه.
رائید به‌رزان عوسمان، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، رایگه‌یاند، ته‌رمی منداڵه‌كه رەوانەی پزیشکی دادی كراوه و تیمی بنکەی پولیسی شەهید سه‌رکار و بەڵگە و تاوان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوه.
k24-
