دوایین لێدوانی پارتی لەبارەی رێککەوتن لەگەڵ یەکێتی

دوایین لێدوانی پارتی لەبارەی رێککەوتن لەگەڵ یەکێتی
گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دوایین لێدوان لەبارەی رێککەوتنی حزبەکەی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەدات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (کوردستان 24)، کە ئەمڕۆ هەینی 5-4-2019 بڵاو کراوەتەوە، مەحمود محەمەد، گوتەبێژی فەرمیی پارتی رایگەیاندووە، لایەنە سیاسییەکان بۆ بەشداریکردن لە پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بوونەتە سێ بەش، بەم شێوەیە؛


- ھەندێکیان لەگەڵمان ھاتوونەتە پێش و بەشداری حکومەت دەکەن.

- ھەندێکیان ئۆپۆزسیۆنبوونیان ھەڵبژاردووە.

- ھەندێکی دیکەش تا ئێستا وەڵامێکی دیاری کراویان نییە.


مەحمود محەمەد هەروەها رایگەیاندووە، لەسەر بەشداریکردنی یەکێتی لە کابینەی نوێی حکوومەت لەگەڵ ئەو حزبە رێک کەوتوون و کێشەیان لەسەر پۆست نییە، "ئەوەی ئێستا گرنگە پێکەوە کارکردن و پێکەوە بوونە".










باسنيوز
Top