حازم ئیسماعیل: پڕۆژەی چاكسازی پەسەند بكرێت، مووچەی خانەنشینان زیاد دەكرێت

حازم ئیسماعیل: پڕۆژەی چاكسازی پەسەند بكرێت، مووچەی خانەنشینان زیاد دەكرێت
بەڕێوەبەری خانەنشینی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ئێستادا ھاوشێوەی فەرمانبەران مانگانە لە كاتی خۆیدا مووچەی خانەنشینی دابەش دەكرێت، بەڵام مووچەیان كەمە و ئەگەر پڕۆژەی چاكسازی پەسەند بكرێت، دۆخی خانەنشینان زۆر باش دەبێت.

حازم ئیسماعیل، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە ئێستادا ھاوشێوەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان مانگانە لە كاتی خۆیدا و ٣٠ رۆژ جارێك مووچەی خانەنشینان دابەش دەكرێت و ھیچ كێشەیەك لە ئارادا نییە، بەڵام مووچەی خانەنشینی كەمە و كەمترین مووچەی خانەنشینی ٢٢٤ هەزار دینارە، بۆیە چاوەڕێ دەكەین مووچەیان زیاد بكرێت".

ئیسماعیل گوتیشی: "ئەگەر یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق جێبەجێ بكرێت و یاسای چاكسازیی ھەرێمی كوردستانیش لە پەرلەمان پەسەند بكرێت، دۆخی خانەنشینان زۆر باش دەبێت و كەمترین مووچەیان ٤٠٠ هەزار دینار دەبێت، بۆیە چاوەڕێ دەكەین پەرلەمان پڕۆژەیاساكە پەسەند بكات، بۆ ئەوەی مووچەی خانەنشینان باشتر بێت".

kdp-
Top