د. ئەحمەد سەفار: "مووچەی پێشمەرگە لە لایەن بەغداوە خەرج دەکرێت
دکتۆر ئەحمەد سەفار، ئەندامی لیژنەی داراییی پەرلەمانی عێراق بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پرسی مووچەی ھێزەکانی پێشمەرگە لە بەغدا تەنیا لەسەر ھەندێ بابەتی تەکنیکی ماوە خەرج بکرێت، چونکە لەنێو یاسای بوودجەی گشتیی عێراقدا چارەسەر کراوە ھاوشێوەی مووچەی فەرمانبەران، بەڵام پێویستە وەزارەتی دارایی و بەرگریی بەغدا لەگەل وەزارەتی پێشمەرگە بگەنە لێکتێگەیشتن و ئەو ھۆکارە تەکنیکیانە چارەسەر بکەن بۆ خەرجکردنی مووچەی ھێزەکانی پێشمەرگە."
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی ڕوونی کردەوە: "ئێمە وەک لیژنەی دارایی ھەموو ڕێگایەکمان چارەسەر کردووە بۆ خەرجکردنی مووچەی پێشمەرگە لە بوودجەی ئەمساڵی عێراق، ئەگەرچی لەسەر ھەندێ ژمارە و چۆنیەتیی ھاوکاریکردنی ھێزی پێشمەرگە دەگەڕێتەوە بۆ ھەردوو وەزارەتی پەیوەنداری ھەرێم و فیدڕاڵ."
دکتۆر ئەحمەد سەفار دەشڵێت: "بەپێی یاسای بوودجە ئەرکە لەسەر دارایی عێراق مانگانە ٦٨ ملیار دینار وەک مووچە بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان بکات و لە مانگی یەکی ئەمساڵیشەوە بۆیان ھەژمار دەکرێت، من لەو باوەڕەدام ئەو کێشانەی ماون چارەسەر دەکرێ و لە سەرەتای ئەمساڵەوە مووچەی پێشمەرگە لە بەغداوە بۆیان خەرج دەکرێت."
kdp-
