لیژنەی یاسایی ڕاپۆرتی كۆتایی سه‌باره‌ت به‌پێشنیازی كاراكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ئاماده ده‌كات
کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی ئەو پێشنیازانەی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان کە لە دانیشتنی ژماره (4)ى ئاساییی ڕۆژی ۳/٤/۲۰۱۹، كه تایبه‌ت بوو به خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می پێشنیازی كاراكردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان-عێراق و هه‌موارى شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تا په‌سندكردنی ده‌ستوور خستبوویانە ڕوو، پاش تاوتوێکردنی سەرجەم ماددەکانی پێشنیازى یاساکە لە لایەن لیژنەکەوە هەموو ئەو پێشنیازانە جێگیر کران کە پاڵپشتیی ۳ پەرلەمانتاریان هەبوو، دوابەدوای کۆبوونەوەکەش بڕیاریان دا بە ڕاپۆرتێک سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانی لێ ئاگادار بکەنەوە.
شایانی باسە، پێشنیازی یاسای کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا خوێندنەوەی دووەمی بۆ کراوە و بڕیار وایە هەفتەی داهاتوو لە دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا دەنگی لەسەر بدرێت.
kdp-
