عەلی عەونی: ڕێککەوتن لە نێوان پارتی و یەکێتی کراوە و تەنیا ھەندێک وردەکاری ماوە
عەلی عەونی، ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوێنێ پەیوەندی لە نێوان سەرۆک بارزانی و کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی کراوە و ڕێککەوتنی مەبدەئی ئەنجام دراوە و تەنیا ھەندێک وردەکاری ماوە کە بکرێت."
عەلی عەونی گوتیشی: "لە ڕۆژانی داھاتوو ڕێککەوتنی کۆتایی دەکرێت، چونکە دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی دوێنێ ھەردوولا ڕێک کەوتوون."
ئەمەش لە کاتێکدایە دوای ئەوەی دوێنێ سەرۆک بارزانی پەیوەندی تەلەفۆنیی لەگەڵ کۆسرەت ڕەسول ئەنجام دا، فراکسیۆنی یەکێتی بەشداریی لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا کرد و خوێندنەوەی دووەم بۆ ھەمواری یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێم کرا.
kdp-
