لە عێراق ساڵانە 30 ملیۆن دۆلار لە شاندكردنی بەرپرسان خەرج دەکرێت
رۆژنامەی (عەرەبی جدید) نووسیویەتی: "عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی كە لە ناوچەكە زۆرترین پارە لە شاندکردنی بەرپرسان بۆ دەرەوەی وڵات خەرج دەكات، کە ساڵانە دەگاتە 30 ملیۆن دۆلار".
بە هۆی خەرجكردنی ئەو پارە زۆرەش لە ئێستا هەندێك لە كوتلەكانی ناو پەرلەمانی عێراق بە نیازن پرۆژە یاسایەك بۆ ئەو مەبەست ئامادە بكەن و سنوورێك دابنرێت بۆ دیاریكردنی بڕە پارەیەك بۆ خەرج كردنی شاندی بەرپرسان.
بە پێی ئامارێك كە لەو رۆژنامەیە بڵاوكراوەتەوە لە عێراق مانگانە 20 شاند لەسەر ئاستی باڵا شاند دەكرێن، هەر شاندێكیش لە 10 كەس كەمتر نین.
باسنيوز
