لە ڕواندز دەزگای مین چەند چالاکییەکی بەڕێوە برد

لە ڕواندز دەزگای مین چەند چالاکییەکی بەڕێوە برد
ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا لە حامیەی رواندوز بە چەند چالاكییەکی جۆراوجۆر یادی رۆژی جیهانی هۆشیاركردنەوە لە مەترسییەکانی مین، بەرز ڕاگیرا.

زێبار خالید، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كاروباری مین/ هەولێر، رايگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/4/2019 بە بۆنەی رۆژی جیهانیی هۆشیاركردنەوە لە مەترسییەکانی مین، لە ئۆفیسی سەرەكیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كاروباری مین/ هەولێر، لە حامیەی رواندوز چەند چالاكییەك بۆ بەرزڕاگرتنی ئەم یادە بەرێوە چوو".

گوتیشی: "لە ڕێوڕەسمەکەدا بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری مین/ هەولێر و هەر یەكە لە نوێنەری قایمقامیەتی سۆران و رواندوز، چەند بەرپرسێكی ئیداریی ناوچەكە و كارمەند و پیشەگەرانی مین لە سنووری سۆران و دەوروبەری ئامادە بوون".

ئاماژەی بەوەش کرد: "لە مەراسیمەكەدا بە بایەخەوە باسی ئەو رۆژە كرا و جەختیش لەسەر هەوڵەكانی حكوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان كرایەوە بۆ زیاتر پشتگیریكردنی ئەم بەرنامەیە و بەرەوپێشبردنی پرۆسەی پاكسازیی مین بۆ سەلامەتیی گیانی هاووڵاتیان".

هاوکات پیشانگایەكی وێنەی تایبەت بە خستنەرووی كار و چالاكییەكانی بواری هۆشیاركردنەوە و پاكسازیی مین كرایەوە و لە هەمانكاتیشدا سوپاس و پێزانین بەخشرایە ژمارەیەك كارمەند لە هەمبەر ڕاپەراندنی ئەركەكانیان بە شێوەیەكی سەركەوتوو.










باسنيوز
Top