شاڵاوی عەلی عەسکەری: ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی کارێکی باشە
شاڵاوی عەلی عەسکەری، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕايگەیاند، ھەرچەندە ئاگاداری ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکەی نێوان یەکێتی و پارتی نییە، بەڵام ”ڕێککەوتنی هەردوو حزبم پێ باشە و بە کارێکی باشی دەزانم“
ڕوونیشی کردەوە کە پارتی و یەکێتی دوو حزبی جیاوازن و ”هەموو ئەگەرێک لە نێوان ئەو دوو حزبەدا چاوەڕوان کراوە، بەڵام ڕێککەوتنی یەکێتی و پارتی و هەموو لایەنەکانی دیکە، کارێکی باشە و خەڵکی خزمەتی دەوێت“.
شاڵای عەلی عەسکەری پێیوایە کە ناکرێت پارتی و یەکێتی لە یەکتر دوور بکەونەوە، بەڵکوو هەوڵەکانیان بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان چڕ بکەنەوە.
باسنيوز
