پەرلەمانتارێکی پارتی: ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

پەرلەمانتارێکی پارتی: ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕای گەیاند، ھەفتەی داھاتوو کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکرێت لەبارەی پرۆژەی یاسای ھەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان.

بەھمەن کاکە عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی ڕايگەیاند: "ھەفتەی داھاتوو کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت، بەڵام نازانین چ ڕۆژێک دەبێت“.

ڕوونیشی کردەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا بابەتی پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەخرێتە ڕوو ”کە لە خوێندنەوەی دووەمدا هیچ بڕگەیەکی پڕۆژەکە نەگۆڕاوە“.

بەهمەن کاکە عەبدوڵا ئاشکرای کرد کە ئەگەر پێشنیازێک بۆ زیادکردنی بڕگەیەک لە پڕۆژەیاساکە هەبێت، ئەوا ”دەخرێتە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری کۆتایی لەبارەوە دەدرێت“.











باسنيوز
Top