سەکردەیەکی پارتی: رەنگە لە ماوەی مانگێکدا کابینەی نوێی حکوومەت پێک بهێندرێت
نەجات حەسەن، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی ڕايگەیاند: "دوای رێککەوتنی پارتی و یەکێتی، پەلە لە پێکھێنانی حکوومەت دەکرێت و ئامادەکاری دەکرێت، چونکە ئەوەی پێویست بوو، کراوە“.
جەختیشی کردەوە کە پێکھێنانی حکوومەت پرسێکی گرنگە و ھەموو لایەک خەریکن چارەسەری گرفتەکان دەکەن و ”لەسەر یەکێتیش راوەستاون، ئێستا یەکێتیش یەکلا بووەتەوە".
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی ئاشکرای کرد کە رەنگە لە ماوەی مانگێکدا کابینەی نوێی حکوومەت پێکبهێندرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ چوارشەممە ٣ی نیسانی ٢٠١٩، پارتی و یەکێتی گەیشتنە ڕێککەوتن و فراکسیۆنی یەکێتی بەشداری لە خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا کرد.
باسنيوز
