بەهۆی توندیی ناوەڕۆکەکەیان 100 ناونیشانی کتێب لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر کۆکرانەوە

بەهۆی توندیی ناوەڕۆکەکەیان 100 ناونیشانی کتێب لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر کۆکرانەوە
بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندنی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات کە ژمارەیەکی زۆری ناونیشانی کتێب لە پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ کتێب ھەڵگیراونەتەوە و ئاماژە بە ھۆکاری ھەڵگرتنەوەی دەکات.

محەمەد گەردی، لەمبارەوە ڕايگەیاند: "نزیکەی 100 ناونیشانی کتێب لە پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ کتێب ھەڵگیراونەتەوە کە بیرۆکەی توندڕەوییان تێدا بووە و ئاگاداری خاوەن کتێبخانەکان کراوەتەوە".

ڕوونیشی کردەوە کە "لێژنەیەک لە وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی رۆشنبیری خەریکی بەدواداچوون و چاودێریکردنی ناونیشانی کتێبەکانن و زۆربەی ئەو کتێبانەشی کە دوور خراونەتەوە، کتێبی ئیسلامی سیاسی و توندڕەوین“.











باسنيوز
Top