بەهۆی توندیی ناوەڕۆکەکەیان 100 ناونیشانی کتێب لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر کۆکرانەوە
محەمەد گەردی، لەمبارەوە ڕايگەیاند: "نزیکەی 100 ناونیشانی کتێب لە پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ کتێب ھەڵگیراونەتەوە کە بیرۆکەی توندڕەوییان تێدا بووە و ئاگاداری خاوەن کتێبخانەکان کراوەتەوە".
ڕوونیشی کردەوە کە "لێژنەیەک لە وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی رۆشنبیری خەریکی بەدواداچوون و چاودێریکردنی ناونیشانی کتێبەکانن و زۆربەی ئەو کتێبانەشی کە دوور خراونەتەوە، کتێبی ئیسلامی سیاسی و توندڕەوین“.
باسنيوز
